لەسەر قۆپی کردن خوێندکارێکی پۆلی 12و دووکەسی تر دەستگیرکران

(0) / / کردستان / زایەڵە قۆپی گەرمیان پۆلیس


Aug 22, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەسەر قۆپی کردن خوێندکارێکی پۆلی 12و دووکەسی تر لە گەرمیان دەستگیرکران.
مقەدەمی  ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی  پۆلیسی  گەرمیان  بەزایەڵەی ڕاگەیاند،    ڕۆژی یەک شەمە مەفرەزەکانی 104ی کەلار لەنزیک قوتابخانەی کوردۆقاسم لە کەلار دوو گەنجیان لەنێو ئۆتۆمبێلێک لەجۆری مارسیدس دەستگیرکرد کەلەڕێگەی جیهازێکەوە وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12یان بۆ خوێندکارێکی قوتابخانەی ناوبراو دەگواستەوە .
وتیشی،  دواتر خوێندکارەکەش کە جیهازێکی لەنێو پێلاوەکانی حەشاردابوو وە سەماعەیەکی بچوکی لەگوێکردبوو بۆ وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەکان لەلایەن مەفرەزەکانی 104وە دەستگیرکرا
دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 240 بەکەفالەت ئازاد کراون .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم