تۆمەتبارێك بەهۆی برینداركردنی كەسێك بە چەقۆ دەستگیر كرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تۆمەتبار چەقۆ سلێمانی


Aug 22, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەستگیر كردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە بە چەقۆ هاوڵاتییەكی بریندار كردووە و هەڵاتووە.
پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای‌ ئاگاداركردنەوەی‌ هێزەكانی‌ پۆلیس لەبوونی‌ روداوێك كە تێیدا هاوڵاتییەك بەسەختی‌ بەچەقۆ برینداركرابوو، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستیپێكرد.
ئەوەش هاتووە، سەرەنجام توانرا لەماوەیەكی‌ كەمدا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ راپەڕینەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.
پۆلیسی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، تۆمەتبار كە لەدایكبووی‌ 1995ە دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بە بڕیاری‌ دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.