دەستەی دەسپاكی فۆرمی پاداشت و سزا دەدات بە وەزارەتەكان
(0) /
زایەڵە - دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان، دوو فۆڕمی تایبەت بە سزاكانی سەر فەرمانبەران و پاداشتە كارگێڕییەكانیانی بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان ناردووە.
بەپێی نووسراوی دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان كە دوو فۆرمی پاداشت و سزای هاوپێچكراوە، داوا لە وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم كراوە زانیاری لەبارەی فەرمانبەران بدەن بە دەستەی دەسپاكی بە مەبەستی پەیڕەوكردنی سیستمی پاداشت و سزا.
دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان لە نووسراوەكەیدا دەڵێت، “بە مەبەستی كۆكردنەوەی داتای پاداشت و سزا كارگێڕییەكانی فەرمانبەران بۆ ساڵی ڕابردوو، بەپێی یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەران، زانیارییەكانمان بۆ بنێرن”.
دەستەكە داوایكردووە داتا و زانیارییەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی مانگێكدا بنێردرێن و جۆری سزای سەر فەرمانبەر یان پاداشتكردنی و هۆكارەكانیان بۆ دەستەی دەسپاكی ئاشكرابكرێن.
تێبينيێك بنێرە: