تاوتوێی چۆنیەتی پەرەپێدانی پێوەندییەکان لە دیداری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی محەممەد سادق موعتەمدیان هەولێر هەرێم ورمێ


Aug 23, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  دیداری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە یاوەری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە دیداری نێوان محەممەد سادق موعتەمدیان و مەسرور بارزانی کە بە ئامادەبوونی نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بەڕێوەچوو، چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەر دوو لا لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بە تایبەت ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان و گەشتیاران وتووێژی لە سەر کرا.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها سەبارەت بە گرنگی هاوئاهەنگی و هاوکاری نێوان هەر دوو لا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کاریگەری نەرێنی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کێشەی کەم ئاوی بە کەڵک وەرگرتن لە بەرژەوەندییە ئاوییە هاوبەشەکان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.