150 درۆن بەکاردەهێنێت؛ ئێران مانۆڕێکی سەربازیی گەورەی بە درۆنەکان دەستپێکرد

(0) / / ایران / زایەڵە درۆن ئێران مانۆڕی سەربازیی


Aug 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە مانۆڕێکی سەربازیی گەورەی دەستپێکرد کە تێیدا 150 درۆن بەکاردەهێنێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران – ئیرنا، بڵاوی کردەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ مانۆڕێکی سەربازیی گەورە لە لایەن ئەرتەشی ولاتەوە دەستپێکرد و تێیدا ٥٠ درۆن بەکاردەهێنرێت.
 ڕۆژی ڕابردوو حەبیبوڵا سەیاری، جێگری هاوئاهەنگیکاری هێزە چەکدارەکانی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی وت، لە مانۆڕەکەدا توانای درۆنەکان بۆ شەڕکردن و پێکانی ئامانجەکان تاقیدەکرێتەوە.
سەیاری باسی لەوەش کرد، "ئەمە یەکەمین جارە مانۆڕێکی هاوبەشی درۆن لەسەر ئاستی چوار هێزی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزی ئاسمانیی وڵات ئەنجامدەدرێت."
مانۆڕە درۆنییەکە دوو رۆژ دەخایێنێت.
جێگری هاوئاهەنگیکاری هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: "ئەوەی پیشان دەدرێت تەنیا بەشێکی هێزی درۆنیی سوپای ئێرانە کە لە چەندین بواری جیاجیای چاودێری، کۆکردنەوەی زانیاری و شەڕدا کار دەکەن."
 ئاماژەی بەوەش کردووە کە مانۆڕەکە "لە ئاوە گەرمەکانی کەنداو و دەریای عومان لە باشوورەوە تا رۆژهەڵات، رۆژئاوا، باکوور و نێوەڕاستی وڵات ئەنجامدەدرێت."