1 / 11
2 / 11
3 / 11
4 / 11
5 / 11
6 / 11
7 / 11
8 / 11
9 / 11
10 / 11
11 / 11

(0) / / کردستان / زایەڵە شاندی ئێرانی گەرمیان کوردستان


Aug 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ  شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی قایمقامی قەسڕی شیرین سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەسەر کێشە و گرفتەکانی مەرزی پەروێزخان بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵیاندا کۆبوەوە.
لە کاتی سەردانەکەیاندا بۆ گەرمیان لە مەرزی پەروێزخان لەلایەن قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و گومرکی گەرمیان  پێشوازیان لێکرا.
دواتر لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبونی جێگری سەرپەرشتیار و قایمقامی کەلار و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و گومرکی گەرمیان کۆبوەنەوەی نێوان هەردولا ئەنجامدرا.
لەکۆبوەنەوەکەدا، محەمەد حەیدەری قایمقامی قەسری شیرین، کەهریەکە لە بەرێوەبەری مەرز و گومرک لی پەروێزخان لە دیوی ئێران هاوەڵی بوون رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی پارێزگاری کرماشان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کردووە و ئامانج لەم سەردانە پتەوکردنی پەیوەندیەکان و چارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکانی مەرزی پەروێزخانە ئەوەشی دوپاتکردەوە، بەنسبەت ئەوانەوە مەرزێکی گرنگ و پڕبایەخە.
دواتر، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تیشکی خستەشەر پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردولا و جەختی لە گرنگی سەردان و پتەوکردنی پەیوەندیەکان و هەماهەنگی نێوان هەردولا کردەوە.
دوا بەدوای ئەوەش لەلایەن هەردولا کێشە و گرفتەکانی مەرزی پەروێزخان خرایەڕوو و چارەسەری پێویست بۆ گرفتەکان خرایەبەر باس، ئەو خاڵانەش باسی لێوەکرا کە دەبنە هۆی پەرەپێدانی زیاتری مەرزەکە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم