سەرکردەیەکی یەکگرتوو بۆ زایەڵە: بەهۆی نەبونی متمانە قەیرانەکان عێراق قوڵتر دەبێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە عێراق یەکگرتوو دارا سێکانیانی


Aug 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی سەرکردایەتی و بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  بەهۆی نەمانی متمانە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراقدا ڕۆژ بەڕۆژ قەیرانەکان قوڵتر ئەبن. ئەوەی ئێستا ڕوود ئەدات لە عێراقدا پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ دامودەزگا دەستوریەکان و تەواوی گەلانی عێراق.
وتیشی، سەد ساڵ گفتوگۆ باشترە لە ساتێک شەڕ لەشەڕدا براوەنیە هەموان ئەدۆڕێن  سەرمایەیەکی گەورەی مرۆیی و ئابووری لەناو ئەچێت وە ئەبێتە هۆی  لەباربردنی دەستکەوتەکان، گەرانەوە بۆ دواوە .
ئەوسەرکرەیەی یەکگرتووی ئیسلامی  ئەوەشی خستەڕوو،  هیوادارین کەلایەنە بەرپرسەکان بەوپەڕی دڵسۆزیەوە دەرکی هەستیاری ئەم قۆناغە بکەن و گەلانی عێراق لەم قەیرانانە  ڕزگارکەن کە لایەنە سیاسیەکان و دەسەڵاتداران بوونەتە هۆی دروستکردنی قەیرانەکان دواجار سەرجەم گەلانی عێراق باجی ئەم ناکۆکی و لێکترازانە ئەدەن بەبێ جیاوازی.
ئامادەکردنی -  کامەران  کەریم