محەمەد حەلبوسی: وڵات ناتوانێت لەم دۆخەدا بەردەوام بێت

(0) / / عراق / زایەڵە محەمەد حەلبوسی سیاسی


Aug 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختی لە دانیشتن لەسەر مێزی دیالۆگ و بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی پێشوەخت كردەوە.
حەلبوسی ئەمڕۆ شەممە، لە میانی كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وتی: داوا لە هێزە سیاسییەكان دەكەم لەسەر مێزێكی دیالۆگ دابنیشن كە بگاتە چارەسەر بۆ قەیرانی سیاسی و پشتیوانیكردنی لە دەستپێشخەریی گفتوگۆی نیشتمانی.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ناتوانێت دۆخی وڵات لەم دۆخەدا بەردەوام بێت، ئەوەی ئەمڕۆ گەیشتووین نوێنەرایەتی پاشەكشە دەكات لەوەی كە لەسەری بووین و ئاماژەی بەوەشكردووە : كۆتایی ئەمساڵ حكومەت ناتوانێت هیچ پارەیەك بەبێ بودجە خەرج بكات.