نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مریشک نرخ


Aug 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی مریشك لە هەرێمی كوردستان ڕووی لە دابەزین كردوەو ئەمڕۆش نرخەكە زیاتر دابەزی و كۆمەڵگەی كێڵگە پەلەوەرییەكانیش ڕایدەگەیەنێت، لە زەرەرداین .
ئەمڕۆ شەممە نرخی مریشك زیاتر دابەزی و نرخی كیلۆیەك مریشكی گەورە بۆ ١٩٠٠ دینار دابەزیوە.
لەو بارەیەوە، پێشتر نازم عبدوڵا جاف سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بڵاویكردەوە ،  لە جەژنی قوربانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ۱٥ ملیار دینار زیان بەر پرۆژەكانی بەرهەم هێنانی پەلەوەركەوتووە کە ئەمەش گەورەترین زەنگی مەترسیە بۆ راوەستاندنی بەرهەم هێنانی مریشكی زیندوو.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم