زانیاریی نوێ لهبارهی دابەشكردنی بەشەخۆراكی دیكە رادەگهیهندرێ
/
اقتصادی
/
زایەڵە
بەشەخۆرک
سلێمانی
هەرێم
ئابووری
زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، وردەكاریی گەیشتنی بەشەخۆراكێكی دیكەی هاووڵاتییان دەخاتە ڕوو و ئاشكرای دەكات، بەشەخۆراكی حەوتەم هاتووە و دەست بە دابەشكردنی كراوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، بەشەخۆراكی حەوتەم هاتووە و دەست بە دابەشكردنی بەسەر بریكارەكان و هاووڵاتییاندا كراوە.
ئاماژەی بەوەش دا،هەموو ماددەكان بەتەواوی نەگەیشتوون، بەڵام رۆژانە دێت و دوای پشكنین، ئێمە دابەشی دەكەین .
لە بریكارەكانی هەولێر دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی حەوتەم كراوە، كە پێكهاتووە لە شەكر و برنج و فاسۆلیا و لەتكەنۆك و نۆك و دۆشاوی تەماتە.
نەوزاد شێخ كامیل ئەوەشی خستە ڕوو ،دابەشكردن تەنیا لە هەولێر دەستی پێ نەكردووە، بەڵكوو لە هەموو شارەكان دەستی پێكردووە، بەڵام بەپێی ئەو مادانەی خۆراك دەبێت، كە رۆژانە بۆیان دەنێردرێت .
ئەو بەشەخۆراكە، هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی ئێراق.
بەڕێوەبەرە گشتییەكەی وەزارەتی بازرگانی گوتیشی ، لە دەستپێكردنی بەشەخۆراكی حەوتەمدا وەكوو بەغداین و لێرەش دەستی پێكردووە، بەڵام هەندێك ماددەی بەشەخۆراكی دیكە هێشتا رۆژانە دێت و ئێمەش دابەشیان دەكەین .
ئەمساڵ تاوەكوو ئێستا حەوت بەشەخۆراكی مانگانە هاتووە و وەزارەتی بازرگانی جەخت دەكاتەوە، رەنگە تا كۆتایی ساڵ، چەند بەشەخۆراكێكی دیكەیش دابەش بكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل هاووڵاتییانی دڵنیا كردەوە و گوتی ، هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە، هیچ خۆراك و بەشەخۆراكێك نافەوتێت و ئەوەی دێت دابەشی دەكەین، بەڵام هەندێك جار دوادەكەوێت، بۆ نموونە، لە شارێك مادەیەكی خۆراك دراوە، لە شارێكی دیكە نەدراوە، بەڵام لەكۆتاییدا هەر دێت و دابەشی دەكەین.
بە گشتی، سەبەتەی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان، پێک هاتووە له شەکر، زەیت، دۆشاوی تهماتە، فاسۆلیا، لەتکەنۆک، برنج و ئارد.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: