لە سەیدسادق ڕۆژنامەنووسێک لەناو هۆڵێکی وەرزشیدا کۆچی دوایی کرد
/
ورزش
/
زایەڵە
ڕۆژنامەنووس
مەرگ
ئومێد تۆفیق
زایەڵە - لەناو هۆڵێکی وەرزشیدا لە قەزای سەیدسادق، ڕۆژنامەنووس ئومێد تۆفیق فەتاح لەکاتی وەرزشکردندا بە هۆی جەڵدەوە کۆچی دوایی کرد.
ئومێد تۆفیق ڕۆژنامەنووسێکی دێرینەو جگە لە میدیا ناوخۆییەکانی کوردستان، لەگەڵ چەند میدیایەکی عەرەبی و جیهانیشدا کاری دەکردو هەم وەرگێڕیش بوو، ڕۆمانی " عەزازیل" یەکێک لەبەرهەمە وەرگێڕدراوەکانی ئەوە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە، ماوەی ساڵێکە لە هۆڵە وەرزشییەکاندا سەرقاڵی وەرزشکردنەو ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی وەرزشکردندا لەیەکێک لە هۆڵە وەرزشییەکاندا لە قەزای سەیدسادق بەهۆی جەڵدەوە گیان لەدەست دەدات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: