گوژمەیەك بۆ سیستەمی ئاوپڕژێنی سەوزاییەكانی دەروازەی شار لە چوارقوڕنە خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە گوژمە چوارقوڕنە دەروازەی شار


Aug 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گوژمەیەك بۆ سیستەمی ئاوپڕژێنی سەوزاییەكانی دەروازەی شار لە چوارقوڕنە خەرج دەكرێت.

وەزارەتی  شارەوانی و گەشتوگوزار  ڕایگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدانی ناوچەی سەوزایی و جوانكردنی سیمای دەروازەی شار لە چوارقوڕنە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی نزیكەی 11 ملیۆن دینار.

گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین، وەك لە فەرمانەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: گوژمەكە بۆ جێبەجێكردنی دەرخستەی پرۆژەی دانانی سیستەمی ئاوپڕژێن بۆ سەوزایی دەروازەی شار لە چوارقوڕنە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی خەرخ دەكرێت.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم