دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵای لەسەر کارلابردنی وەزیری نەوت تاوتوێ دەکات

(0) / / عراق / دادگەی فیدراڵ عێراق زایەڵە سکاڵا وەزیری نەوت ئیحسان عەبدولجەبار


Aug 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بە تێوەگلان لە گەندەڵی تۆمەتبار دەکات و داوای دوورخستنەوەی دەکات لە پۆستی وەزیری نەوت.
 بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیارە دادگەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 28/8/2022، سەبارەت بە سکاڵاکە کۆببێتەوە کە شێخ رائید فەوزی کەریم فرێجی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی هۆزەکانی بەسرە دژی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق تۆماری کردووە.
 رائید فەوزی کەریم لە سکاڵاکەیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەربژێرکردن و پەسەندکردن و دامەزراندنی ئیحسان عەبدولجەبار دەکات و دەڵێت، "دەبێت لە پۆستی وەزیری نەوتی عێراق دووربخرێتەوە".
 لە نووسراوی سکاڵاکەیدا کە پێشکێشی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراقی کردووە، شێخ رائید فەوزی کەریم فرێجی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی هۆزەکانی بەسرە دەڵێت: "ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە دەستەی دەستپاکیی عێراق چەند کەیسێکی هەیە و تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، لێکۆڵینەوەش لەو کەیسانە بەردەوامە، بۆیە شایەنی ئەوە نییە وەزیری نەوت بێت".