وە‌زارە‌تی پە‌روە‌ردە‌ وادە‌ی دە‌ستپێكردنی دە‌وامی قوتابخانە‌كانی ئاشكراكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە پەروەردە خوێندن


Aug 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردە  لەرێکەوتی ١٣ی ٩ی ٢٠٢٢ دەوام دەستپێدەکات و لە ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە رێکەوتی ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٢ تا ١ی١ی ٢٠٢٣ پشوی وەرزی یەکەم دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رێکەوتی ٢ی ١ی ٢٠٢٣ خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەکات و لە رێکەوتی ١ی ٤ی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلەکانی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی دەستپێدەکات.
لە رێکەوتی ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەستپێدەکات.
هەروەها، لە رێکەوتی ٢٣ی ٥ی ٢٠٢٣ تا ١ی٦ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی خولی دووەم دەبێت.
هەر بەگوێرەی ساڵنامەکەی وەزارەتی پەروەردە، ٣ی ٦ی ٢٠٢٣ تا ٢٧ی ٦ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەبێت.
هاوکات، لە رێکەوتی ٦ی ٨ی ٢٠٢٣ تا ١٤ی ٨ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی خولی دووەم دەبێت.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم