حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە نەینەوا دەستپێكرد
/
عراق
/
زایەڵە
حەشدی شەعبی
نەینەوا
داعش
تیرۆر
موسڵ
زایەڵە - دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیی لە باشوری پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: هێزێكی سوپا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان دەستپێكرد بۆ گەران و پشكنین لە گوندی وتلول لە باشوری پارێزگای نەینەوا.
ئاشكراشیكرد: ئۆپەراسیۆنەكە ئامانجی وشككردنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆر و پڕكردنەوەی تونێلەكان و گەڕانە بەدوای داواكراواندا.
لە دوێنێ یەكشەممەوە پارێزگای نەینەوا شایەدی ئۆپەراسیۆنی ئەمنییەكانە كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پاشماوەكانی داعشی تیرۆریست لە كەمینێكی تونددا لە نزیك خاڵی پشكنینی عەقرەب لە شاری موسڵ.
تێبينيێك بنێرە: