سێ مێرد منداڵ لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هاتوچۆ مێرمنداڵ کوردستان


Aug 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای عەربەت- سلێمانی ئۆتۆمبیلێک و ماتۆرێک پێکدادان لە نێوانیاندا ڕوودەدات لە ئەنجامدا سێ کەس گیان لە دەستدەدەن.

بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، کاژێر 1:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە رێگەی عەربەت- سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و سێ مێرمنداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

بە گوتەی ناوبراو؛ ماتۆرەکە سی مێرد منداڵی بەسەرەوە بووە  و لە کاتی پێکدادانی لە گەڵ ئۆتۆمبێلەکەدا هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.

گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی گوتیشی: "تەمەنی سێ مێرمنداڵەکە لە نێوان 12 بۆ 13 ساڵاندایە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش 20 ساڵانە و خەڵکی عەربەتن."

بە گوتەی گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی: "دوای رووداوەکە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵاتووە، بەڵام پۆلیسی عەربەت توانیویانە لە کۆمەڵگەی عەربەت دەستگیری بکەن."

ڕووداوی هاتوچۆ بەتایبەتی لێخوڕینی ماتۆڕ لە لایەن مێرد منداڵانەوە لە هەرێمی کوردستاندا بۆتە دیاردە و هەفتانە ڕووداوی لێدەکەوێتەوە و بەوپێیەی ماتۆڕ سوارەکان هیچ هۆکارێکی خۆپاراستنیان هەڵنەگرتووە لە بەشێکی زۆری حاڵەتەکاندا دەبنە قوربانی.