ڕاگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ لە بەغدا

(0) / / عراق / زایەڵە بەغدا قەدەغەی هاتوچۆ سەدر


Aug 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە بەغدا قەدەخەی هاتووچۆ رادەگەیێندرێت .
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، لە کاژێر 15:30ـی ئەمڕۆوە قەدەخەی هاتووچۆی گشتی لە بەغدا رادەگەیێندرێت کە ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییانیش دەگرێتەوە.
ڕاگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ لە بەغدا دوای ئەوە دێت کە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر وازهێنانی یەکجاریی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق ڕاگەیاند و بڕیاری داخستنی سەرجەم دام و دەزگاکانی سەربە ڕەوتی سەدری دەرکرد جگە لە مەزارگەکەی باوکی.
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “زۆرێک لەوان لەنێویشیاندا بەڕێز حائری پێیانوایە ئەم سەرکردایەتییە بە فەرمان و ویستی ئەوان هاتووەتەبوون، نەخێر، ئەمەبە فەزڵی خوایە بە پلەی یەکەم و پاشان بە فەرمانی بەڕێز باوکی پیرۆزە کە دەستبەرداری عێراق و خەڵکەکەی نەبوو”.
وتیشی، “سەرباری وازهێنان و خانەنشینبوونی، بەڵام نەجەفی ئەشرەف هەر بارەگای گەورەی مەرجەعیەتە وەک هەمیشە”.
جەختی لەوەش کردەوە، “هەموو ئەوەی دەمویست ئەوەبوو هێزە سیاسییەکانی شیعە نزیک بکەمەوە لە جەماوەری عێراق تا هەست بە ئازارەکانیان بکەن. “