ناتۆ: بەرفراوان کردنی ئەرکەکانمان لە عێراقدا بەپێی خواستی بەغدایە

(0) / / جهان / زایەڵە ناتۆ عێراق قاسم ئەعرەجی


Feb 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

" پیێر ئولسۆن" فەرماندەی هیزەکانی ناتۆ لە عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بەرفراوان کردنی ئەرکەکانی ئەم پەیمانە لە عێراقدا بەپێی خواستی حکومەتەکەی ئەو وڵاتە دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئولسۆن لە دیدارێکدا لەگەڵ "قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەختی لەوە کردەوە: بوونی ناتۆ لە عێراق و بەرفراوان کردنی ئەرکەکانی ئەم پەیمانە بەپێی خواستی حکومەتی بەغدا ئەنجام دەدرێت و ناتۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستیان پشتیوانی لە عێراق دەکات.
لەم دیدارەدا کە لە نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بەڕێوەچوو، الاعرجی جەختی کردەوە: بەغدا دەیەوێت هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانی بکات و هێزە عێراقییەکان ئەزموونێکی گەورەیان لە بەرەکانی شەڕ بەدەست هێناوە و ئاڵوگۆڕکردنی ئەم ئەزموونانە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریسم گرنگە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە کۆتاییدا بە ئاماژە کردن بەوەی که عێراق بەشێک نیە لە کێشەی ناوچەکە بەڵکوو بەشێکە لە چارەسەر، ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەی داعش هێشتا مەترسیە، عێراق هەوڵ دەدات تاکوو سوود لە ئەزموونەکانی ناتۆ وەربگرێت.