مەرزی حاجی ئۆمەران گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە
(0) /
زایەڵە - مەرزی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیێنێت کە بۆ ماوەیەکی نادیار جوڵەی گەشتیاری ڕاگیراوە.
هاتوچۆی مەرزی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، لەلایەن بەرپرسانی گومرگی ئێران (تەمەرچین) ئاگادار کراینەوە بۆ ماوەیەکی نادیار جوڵەی گەشتیاری ڕاگیراوە و جوڵەی بازرگانی بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامی هەیە.
بۆیە داوا لە گەشتیارانی خۆشەویست دەکەین سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بۆ ئەوەی توشی هیچ کێشەو گرفتێک گەرانەوە نەبن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: