ئەندامێکی سەرکرایەتی یەکێتی بۆ زایەڵە: ئەو گۆڕانکاریە ئابوریانەی عێراق کاریگەری پۆزەتیڤ لەسەر ئابوری کوردستان دادەنێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئابووری عێراق هەرێم بازاڕ بێستون سابوراوایی


Aug 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی لێکدانەوەی ئابوریدا ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتییش بێت، چونکە ئاماژەکان بۆ مانەوەی پشێوی لە عێراقدا کەم نین، بۆ ئێستا دەکرێ بوترێت کە بڕیارەکەی  موقتەدا ئەلسەدر بۆ کشانەوەی سەدریەکان لەو شوێنانەی خۆپیشاندانیان تیادا کردوە و دەست بەردان لە خۆپیشاندانی ئاشتیانەش، سەرەتایەک بێت بۆ بوژانەوەی بازاڕ و خۆڕێکخستنەوەی بانکەکان .
وتیشی، لە ڕووی پرۆسە داراییەکان و بانکی مەرکەزیش لە ڕووی کۆنترۆڵکردنی هەڵبەز و دابەزی ئاستی گشتی نرخەکان لە عێراقدا و ڕێگا کردنەوە بۆخێرابوونەوەی چالاکیە ئابوریەکان لە هەموو سێکتەرەکاندا بەتایبەتی سێکتەری نەوت و بازرگانی و کشتوکاڵ و وەستاندنی ڕاکردنی سەرمایەی خۆماڵی بۆ دەرەوەی وڵات.
ڕونیشیکردەوە، ئەو گۆڕانکاریە ئابوریانە لە عێراقی عەرەبیدا کاریگەری پۆزەتیڤ دادەنێت لەسەر ئابوری کوردستان، بەتایبەت لەسەر سێکتەری دارایی و بانکەکان و نەوت وغاز وگەشتیاری و کشتوکاڵ و پەلەوەرداری و پاشانیش لەسەر سێکتەری پیشەسازی..
لەکۆی گشتیشدا کاریگەری سودبەخش لەسەر جموجۆڵی بازاڕ و ئاستی گشتی  نرخەکان بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتی کوردستانیی دادەنێت.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم