بەرپرسێکی یەکێتی: پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی سه‌در ئاسان بووە

(0) / / عراق / زایەڵە یەکێتی سەدر غەیاس سورچى


Sep 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، دانیشتنی چاوەڕوانکراوى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار دەبێت نەک هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.  
غەیاس سورچى  کارگێڕی مەڵبەندی یەکێتیی لە موسڵ بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى وت "بە پشتبەستن بەو شتانەی کە موقتەدا سەدر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا رایگەیاند کە دەستوەردان لە کاروباری حکومەتدا ناکات، دانیشتنێکی پەرلەمان بۆ دیاریکردنى سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت، لە بەرامبەریشدا گەورەترین کوتلە ئەرکی ناونانی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەتیان پێسپێردراوە."
سورچى ڕوونیكردەوە "گفتوگۆکان لەگەڵ پارتی بەردەوامن، یەكێتی پابەندە بە كاندیدەکەی خۆی کە بەرهەم ساڵحە".  
بەوتەى سورچى "پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی سه‌در ئاسان بووە، له‌ زوترین كاتدا حكوومه‌ت پێكده‌هێنرێت".