حەشدى شەعبى: هەموو پیلانێکی دەرەکی پووچەڵ دەکەینەوە

(0) / / عراق / زایەڵە حەشدى شەعبى پیلانی دەرەکی عێراق سەدر


Sep 01, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دەستەى حەشدى شەعبى وێڕای ئاماژە بەوەی کە هۆشیارى سەرکردایەتى سەدر کۆتایی بەرووداوەکانى ناوچەى سەوز هێنا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو پیلانێکی دەرەکی پووچەڵ دەکەنەوە.
دەستەى حەشدى شەعبى لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە،  ڕووداوەکانی ئەم دواییە بە هۆشیاری سەرکردایەتی سەدری و سەرکردەکانی دیکەى عێراق کۆتایی هات.  
جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە؛ لەسەر ڕێگای قوربانیدان و خزمەتکردنی پرۆژەکەیان دەمێننەوە بڕیاریانداوە هەموو پیلانێکی دەرەکی پووچەڵ بکەنەوە.  
دەشڵێت، بەو بۆنە پڕ ئازارەوە پرسە بۆ گیانى سەرجەم ئەوانە دەگێڕن کە لەرووداوەکانى ئەم دواییە گیانیان لەدەستدا.