ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید بۆ زایه‌ڵه‌: عێراق له‌دۆخێكی نه‌مه‌ویدا ده‌بێت تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید عێراق


Sep 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌ وتوویژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه‌ ڕایگه‌یاند، عێراق له‌ دۆخێكی نه‌مه‌ویدا ئه‌بێت تائه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كرێت، هێزه‌كانی ئیتاری ته‌نسیقی له‌ئێستادا ده‌بێت عاقڵانه‌ بجوڵێنه‌وه‌ ته‌یاری سه‌دریو سه‌در ئیستیفزاز نه‌كه‌ن، له‌وه‌ی باسی پێكهێنانی حكومه‌ت و ده‌نگدان  به‌سه‌رۆك كۆمار نه‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌سته‌ هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری كۆكن كه‌ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌.
وتیشی، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌بێت متمانه‌ به‌ن به‌ته‌یاری سه‌دری كه‌هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌حكه‌مه‌ی ئیتیحادی ته‌وسیه‌ی كردوه‌ له‌ناو یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانی ده‌بێت له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی پیشتر ده‌یان ووت ده‌نگدان به‌سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌ت و دوای یاسای هه‌ڵبژاردن بگۆڕدرێت دواتر كۆمیسۆن ئینجا په‌رله‌مان حه‌ل بكرێت، به‌بڕوای من ده‌بێت پێچه‌وانه‌ بكرێته‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌پێشه‌وه‌ په‌نا بۆئه‌وه‌ ببرێت كه‌بڕیار بدرێت له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندن بۆئه‌وه‌ ته‌یاری سه‌دری بڕوا بكات به‌و بابه‌ته‌ ، دوای یاساكلن بگۆڕدرێن ،ته‌یاری سه‌دری هاوبه‌شی پێ بكرێت له‌كۆمیسءنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌ هێوربێته‌وه‌ ، ئه‌گینا هه‌موو ده‌قه‌یه‌ك شه‌قامی عێراقی موعه‌ره‌زه‌ بۆئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی ته‌یاری سه‌دری بێنه‌وه‌ سه‌رشه‌قام .
ڕونیشیكرده‌وه، خاڵێكی دیكه‌ كه‌ ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بكه‌م كه‌لام زۆر گرنگه‌ ڕاسته‌ موقته‌دا سه‌در له‌پرۆسه‌ی سیاسی  خۆی ده‌ڵی ئیتر به‌شداری ناكه‌م له‌ سیاسه‌ت، به‌ڵام قه‌ناعه‌تم وایه‌ گروپه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی لێی نزیكن له‌ژێر ناوێكدا ده‌مێننه‌وه‌ دوور نیه‌ ئه‌وانیش وه‌كو هێزێكی سیاسی خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن و ببنه‌ هێزێكی سیاسی له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌ كاربكه‌ن به‌ڵام مه‌جه‌عیان هه‌ر سه‌در ده‌بێت .
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌بڕوای من له‌ ئێستادا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌ت و و هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ جێبه‌جێ ناكرێت چونكه‌  ڕه‌وتی سه‌دری قبوڵی ئه‌وه‌ ناكه‌ن به‌بێ ئه‌وانه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ پێك بهێنرێت .
وتووێژ- كامه‌ران كه‌ریم