تاران پێشنیاری کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێ دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە تاران ئەمریکا عەباس عێراقچی یەتۆمی


Feb 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پێشنیاری ئەورووپا بۆ کووبوونەوەی نافەرمی وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە بەشداریی ئەمریکا تاوتوێ دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەباس عێراقچی جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەو ولاتە ڕایگەیاند تاران پێشنیاری دانیشتنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا بە ئامادەبوونی دیکەی ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی تاوتوێ دەکات.
ڕاشیگەیاند، کەمکردنەوەی چاودێرییەکان لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە مانای چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نییە و بە تەواوەتی یاساییە.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەستراوە بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران.