ئەمریکا: وەڵامەکەی ئێران بونیادنەر نییە

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران ئەمریکا ئەتۆمی ڤییەنا


Sep 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – پاش ڕاگەیاندنی وەڵامدانەوەی فەرمیی ئێران بە پێشنیاری ئەمریکا لەمەڕ ڕەەشنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەمریکا ڕایگەیاند وەڵامی ئێران، بونیادنەر نییە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەلجەزیرە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی وەرگرتنی وەڵامی ئێران، ڕایگەیاندووە؛ ئێمە وەڵامی ئێرانمان لە ڕێگەی ئەورووپاوە وەرگرتووە و كاری لەسەر دەكەین و وەڵامی خۆمان دەدەینەوە، بەڵام بە داخەوە وەڵامەكە بونیادنەر نییە.

شیاوی باسە؛ ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیێکی فەرمی ڕایگەیاند ڕا و بۆچونەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی وەڵامی ئەمریکا لەمەڕ دەقی پێشنیارکراوی هەڵگرتنی گەمارۆکان، نێردراوە.

وتیشی: پاش وەرگرتنی وەڵامی ئەمریکا، لێژنەی شارەزایان و کارناسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم وەڵامەی بە وردی تاوتوێ کرد و وەڵامەکانی ئێران پاش هەڵسەنگاندنی ئاستە جۆربەجۆرەکان، نووسرا و پێنجشەممەشەو ١ی سێپتەمبەر، خرایە بەردەستی هەماهەنگکاری ئەورووپا.

وتەبێژە ئێرانییەکە ڕاشیگەیاند؛ دەقی نێردراو لەلایەن ئێرانەوە بونیاتنەرە بۆ گەیشن بە کۆتایی هاتنی دانوستانەکان.