پۆلیسی گەرمیان: کوڕ و باوکێک لە کفری بەهۆی تەقینەوەی بۆمب بەسەختی بریندار دەبن

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کفری بۆمب


Sep 02, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە لە كفری باوك و كوڕێك برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە بڵاوکراوەکەیدا هاتووە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە قەزای كفری لەكاتی كاركردندا لە نێو ئاسنفرۆشەكانی دەرەوەی قەزاكە بۆمبێك بەكوڕ و باوكێكدا تەقییەوە كە لەدایكبووی 1979 بووە و كوڕەكەشی لەدایكبووی 2006 بووە و لەئەنجامدا هەردووكیان برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای كفری كراون و هێزە ئەمنییەكان لێكۆلێنەوەیان دەستپێكردووە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم