مەرجەکانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ دانیشتنی گفتوگۆی نیشتمانی
/
عراق
/
زایەڵە
عێراق
دیالۆگی نیشتمانی
حەلبوسی
زایەڵە - محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە لە دانیشتنەکانی گفتوگۆی نیشتمانی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکرێت لە کۆتایی ساڵی داهاتوو درەنگتر نەبێت و حکومەتێک بە تەواوی دەسەڵاتەکانەوە دابمەزرێت.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش چەند مەرجێکی بۆ دانیشتنەکە دیاریکردووە کە ئەمانەن؛
-دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە وادەکەی لە کۆتایی ساڵی داهاتوو درەنگتر نەبێت.
-هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
-دیاریکردنی حکومەتێکی دەسەڵاتدار کە جێگەی متمانەی گەل و لایەنە سیاسییەکان بێت.
-جارێکی تر خوێندنەوە بۆ مادەی 76ی دەستور بکرێت.
-یاسای بودجەی فیدڕاڵی پەسەند بکرێت.
-هێشتنەوە یاخود دەستکاریکردنی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان.
-دەرچواندنی یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی بەپێی ماددەی 92ی دەستور.
-دووبارە بڵاوەپێکردنەوەی هێزە سەربازی وئەمنییەکان و وەزارەتی ناوخۆی کۆنتڕۆڵی تەواوی شارەکان لە ئەستۆ بگرێت.
-گەڕانەوەی بەپەلەی سەرجەم ئاوارە بێتاوانەکان کە لە نیشتمانی خۆیان کۆچیان کردووە و ناتوانن تاوەکو ئێستا بگەڕێنەوە بۆی.
-ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنێکی ئاشکرا تاوەکو یاسای نەوت و غاز پەسەند دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: