روونکردنەوەی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی رووداوەکەی قەرەداغ

(0) / / اجتماعی / zayeLe پۆلیس سلێمانی قەرەداغ


Sep 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی  سلێمانی  ڕایگەیاند،  ئێوارەی ئەمڕۆ لەقەزای قەرەداغ، لەكاتێكدا كە شۆفێری ماتۆرسكیلێك هەوڵی تێپەڕبوونی لە بازگەیەكی ئاسایشدا دابوو، هێزە ئەمیینەكان هەوڵیانداوە لێپێچینەوەی لەگەڵ بكەن، رووبەرووی هێزە ئەمنییەكان بووەو هەڵات.
بە گوێرەی ئەم ڕاگەیێندراوە؛ شوفێری ماتۆرسكیلەكە چەكدار بووە و رووبەرووی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بۆتەوە و هەوڵی هەڵاتنی داوە، تۆمەتبارەكە چۆتە یەكێك لەماڵەكانی قەرەداغ و سەرەڕای گەمارۆدانی لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە بەڵام رەتیكردۆتەوە خۆی تەسلیمی هێزە ئەمنییەكان بكات و رووبەروویان بۆتەوە.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ لەكاتی رووبەرووبونەوەكانیشدا بەچەند نارنجۆك هێرشیكردۆتە سەر هێزە ئەمنییەكان و بەو  هۆیەوە چوار كارمەندی پۆلیس و چوار كارمەندی ئاسایش و هاوڵاتییەك برینداربوون، دوای رووبەرووبوونەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان كوژرا.
لەئێستادا سەرجەم بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لەژێر چاودێری پزیشكیدان و کاری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم