ئاگر لە هۆتێل هەولێر پلازا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاگر هەولێر هۆتێل هەولێر پلازا


Sep 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاگر لە هۆتێل هەولێر پلازا لە نزیک شەقامی کەرکووک لە هەولێر کەوتەوە.
ئاگر لە هۆتێل هەولێر پلازا دەوروبەری کاژێر ٢٢ی یەکشەممەشەو کەوتووەتەوە.
ئاگرەکە بە هۆی شۆرتی کارەباوە بووە و لە کاتی ئاگرکەوتنەکە نزیکەی 100 کەس لەنێو هۆتێلەکەدا بوون.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونە شوێنی رووداوەکە و دوای نزیکەی دوو کاژێر ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
بەهۆی رووداوەکەوە زیانی گیانی نەکەوتووەتەوە.
تاوەکو ئێستا زیانە ماددییەکانی دیارنییە.
هۆتێلەکە یەکێکە لە هۆتێلە قەرەباڵخەکانی هەولێر.