32 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دهۆك جێبەجێ دەكرێن
/
اقتصادی
/
زایەڵە
دهۆک
ئابووری
پڕۆژر
خزمەتگوزاری
زایەڵە - 32 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 845 ملیۆن دینار لە دهۆك جێبەجێ دەكرێن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدانی شاری دهۆك لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك گوژمەی 845 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی 32 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری خەرج دەكرێت.
پرۆژەكان بریتین لە دروستكردنی پارك و قیڕتاو و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵان و دروستكردنی دیواری پاڵپشت و چەند پرۆژەیەكی دیكە و ئێستا دەست بە كاركردن تێیاندا كراوە، كە كەوتوونەتە سنووری شارەوانییەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی دهۆك.
پرۆژەكان كاریگەریی زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی پرۆژەكانی شاری دهۆك دەبێت و هاوكات دەبنە هۆی بەخشینی سیمایەكی جوانتر بە شاری دهۆك.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: