پەرلەمانتارێکی بەغداد بۆ زایەڵە: نەوتی سپی بۆ سلێمانی دابین دەکرێت
/
گفتگو
/
زایەڵە
سلێمانی
نەوتی سپی
کوردستان
بڕیار ڕەشید
زایەڵە – د. بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق خۆشبەختانە بڕیاردرا پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوتی سپی بگاتە پارێزگای سلێمانی، و ئەو بەشە بەنزینەی حکومەتی ناوەند بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریکردبوو دوای گفتوگۆمان لەگەل بەڕێز وەزیری نەوت بڕەکەی زیادکراو بڕیار وایە لەم مانگەدا بگاتە پارێزگای سلێمانی .
وتیشی، (۲٠۲۲/۹/٤) سەردانی د.ئیحسان عەبدوالجبار وەزیری نەوتی حکومەتی فیدڕاڵمان کرد و بۆ جاری دووهەم لەم هەفتەیەدا لەسەر پرسی بەشە نەوت و بەنزینی سلێمانی کۆبووینەوە، بەدرێژایی ئەم چـەند مانگە چەندین جار دیدارمان لەگەڵ وەزارەتی نەوت و وەکیلەکانی وەزیر کردوە، تاوەکو گەیشتن بەم دەرئەنجامە:لەسەر داواکاریەکی ئێمە بەڕێز وەزیری نـەوت بڕیاریدا بەشە نـەوتی سپی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکات بڕەکـەی لە پانزە ملیۆن لیتر زیاتربێت و پێش هاتنی وەرزی سەرما بگاتە سلێمانی و دابەش بکرێت.
ڕونیشیکردەوە، هەر لە دیدارەکـە بە دواداچونمان کرد بۆ داواکاریەکی پێشووترمان لەسەر زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی کە پێشتر وەزیر ڕەزامەندی لەسەر دابوو، بەڵێــنی دا کە بەشی زیادکراوی بانزین لە جۆری ( نۆرمال) بە کوالیتی و نرخی پارێزگاکانی تری عێراق لەم مانگەدا ڕاستەوخۆ ڕادەستی پارێزگایی سلێمانی دەکرێت.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: