زانكۆیەكی هەرێم ناوی وەرگیراوانی ڕاگەیاند
/
کردستان
/
zayeLe
زایەڵە
هەرێمی کوردستان
پۆلیتەكنیك
سلێمانی
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەنجامی بەرایی وەرگیراوان بە سیستەمی پۆلیتەكنیك (پارالێڵ)ی بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیاند.
دوابەدوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوەكان و پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتن، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەنجامی بەرایی وەرگیراوان بە سیستەمی پۆلیتەكنیك ( پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت.
ئاماژهی بهوهش كردووه، ئەو فێرخوازانەی تانەیان لە ئەنجامەكان هەیە دەتوانن لە سبەینێ سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٢/٩/٦ تا بەرواری ٢٠٢٢/٩/١١ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆ بكەن بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی تانە.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: