پرۆفسیۆرێک لەسەر پرسی نوسینەوەی دەستور بۆزایەڵە دەدوێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە دەستوور شێرکۆ حمەئەمین هەرێمی کوردستان


Sep 07, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پرۆفسیۆر د ، شێرکۆ حمەئەمین لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  پرسی نوسینەوەی دەستور، پرس و دۆسیەی ئەو کۆمەڵە حیزبە نییە، کە لە ئێستادا لە پەرلەماندا نوێنەریان هەیە، هەموو پەرلەمانتارانی کوردستان بە دەسەڵات و موعارەزەوە نوێنەرایەتی کەمتر لە ٢٥٪ ی خەڵکی کوردستان دەکەن.
ناوبراو  وتیشی،    ٧٥٪ و بگرە زیاتریش هیچ متمانەیەکیان بە پەرلەمان و تەواوی دامەزراوەکانی ئێستا نیەو بە نوێنەری خۆیانی نازانن.نوسینەوەی دەستور پێویستی بە رەخساندنی کەشێکی لەبارو ئارام و دیموکراسی و گفتوگۆو راوێژ هەیە لە گەڵ چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا، تا هاووڵاتیان بە هوشیاری تەواوەوە قسەی خۆیان لە سەر ناوەرۆکی پرۆژە دەستورەکە بکەن و لەوە تێبگەن چ جۆرە دەستورێکیان بۆ دەنوسرێتەوە.
لەم کاتەدا هەر هەوڵێک بۆ نوسینەوەی دەستور و پەلەپەلکردن و مامەڵە و رێکەوتنی ژێربەژێر و پێکهێنانی لیژنەی حزبی، جۆرێکە لە غافڵگیرکردنی کۆمەڵگە و سەپاندنی ویست و ئیرادەی کەمینەیەکی دەسەڵاتدارو پاشکۆکانیەتی بە سەر کۆمەڵگەداو رەتی دەکەینەوە .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم