مامۆستایانی وانەبێژ هه‌ڕه‌شه‌ی په‌كخستنی پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌كه‌ن

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستا وانەبێژ خوێندن


Sep 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر تا دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵ داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکەن و مامۆستایانی وانەبێژ دانەمەزرێن، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن و پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ پەکدەخەن.
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، کۆڵنادەین لە داواکارییەکانمان و بەشێوەیەکی مەدەنی و هێمنانە بەردەوام دەبین لە داواکردنی مافەکانمان بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی وانەبێژ، بەڵام حکومەت لە بری جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان نوێنەرەکان دەستگیردەکەن یان فۆڕمی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکەن .
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت و وەزارەتی پەروەردە بەردەوامن لە چەوساندنەوەی مامۆستایانی وانەبێژ، دۆخەکە بەجۆرێكە خەڵک شەڕیەتی لەسەر ئەوەی ببێت بە مامۆستای وانەبێژ لە بری ئەوەی حکومەت دایانبمەزرێنێت .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم