مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە: بەلادانی د بەرهەم کێشەی عێراق و کوردستان چارەسەر نابێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە زانکۆ هێمن کەریم کوردستان


Sep 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – بە بۆچوونی دوکتۆر هێمن کەریم بە لادانی دکتۆر بەرهەم کێشەی عێراق و هەرێم چارەسەرنابێت بۆیە پۆستی سەرۆک کۆمار ئەو ستوونە بەهێزە نییە عێراقی ڕاگرتبێت.
د هێمن کەریم مامۆستای زانکۆ لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، بەبۆچونی من پرسی رێکەوتن لەسەر کاندید بوونی سەرۆک کۆمار لەئاردایە بەڵام بەمەرج یەکێک لە مەرجەکانی یەلابوونەوەی رێکەوتن لە نێوان زۆنی زەرد و سەوزدا لادانی دکتۆر بەرهەم صاڵحە، بەڵام پرسەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا کەسێک هەیە لە دکتۆر شیاودتر بۆ ئەو پۆستە، ئایا دکتۆر بەرهەم وەک پێویست نەبووە چوار ساڵی ڕبردوو ، ئایا پارتی دیموکراتی ئەیەوێت خۆی بسەپێنێت ئەمانە هەمووی جێگای پرس و تێرامانن ، بۆیە یەکێتی نیشتیمانی تائێستە باشی هێناوە لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار و ئەو نێوەندگیرییەی بەغداد لە نێوان حیزبە سیاسیەکانی عێراقدا، بەڵام ئەگەر لە بەرژەوەنی هاونیشتمانیانی کوردوستان بڕیارێکی دروست بدرێت گەورەییە.
وتیشی،  هەروەهالە ئێستادا دەنگۆی لادانی دکتۆر بەرهەم هەیە، بەلادانی دکتۆر بەرهەم کێشەی عێراق و هەرێم چارەسەرنابێت بۆیە پۆستی سەرۆک کۆمار ئەو ستوونە بەهێزە نییە عێراقی ڕاگرتبێت، یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی هێندە کاری پێکەوەیی و بازرگانی و سیاسی و ئابوری و مێژووییان پێکەوە هەیە ئەگەری لەسەداسەدە بۆ دووبارە و چەنبارەی واژووکردنەوەی ئەم دوو پارتە سیاسیەی کوردووستان تەکنەلۆژیا و مۆدێرن و پێشهاتەکانی ئەو واقع و لۆژیکەیان سەلماندووە کە جارێکی تر ئەو هەڵەی ساڵانی براکوژی دووبارەبەکەنەوە. بەئومێدی کاری پێکەوەیی و لێک تێگەیشتن بۆ کوردوستانێکی بەهێز و ئارام یەکێک بێت لە پرێنسیپەکانی ئەم دووحیزبە سیاسیە.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم