برێت مەکگۆرک بە پۆستێکی باڵا دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی
(0) /
سەرۆکى هەڵبژێردراوی ئەمریکا بڕیاری داوە پۆستێکی باڵا لە ئیدارەکەی بدات بە برێت مەکگۆرک نێردەی پێشووی سهرۆكی ئهمریكا له هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژ به داعش.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە جۆ بایدن له چوارچێوهی پێكهێنانی كابینهی حكوومهتهكهی و دیاریكردنی بهرپرسه باڵاكانی كۆشكی سپی، بڕیاری داوە بە دانانی برێت مەکگۆرک بە بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا.
برێت مهكگۆرک دوای بڕیاری دۆناڵد ترهمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەستی لە پۆستەکەی واتا نێردەی سهرۆكی ئهمریكا له هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژ به داعش کێشایەوە، پۆستێک کە لە ئێدارەی باراک ئۆباما وەری گرتبوو.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: