مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند
(0) /
زایەڵە - مامۆستایان یهكهم زەنگی بایكۆتیان لێدا.
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیەنن، دوای چەندین كۆبوونەوە تا ئێستا هیچ ئاسۆیەك بۆ چارەسەری كێشەی وانەبێژان بە دامەزراندن دەرنەكەوتووە، ئەوەی هەیە.
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، دوای چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەكان و وەزیری پەروەردە و لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمان و سەرۆكی پەرلەمان، تا ئێستا هیچ ئاسۆیەك بۆ چارەسەری كێشەی وانەبێژان بە دامەزراندن دەرنەكەوتووە، ئەوەی باسی لێوە دەكرێت پڕۆژەیەكەی وەزیری پەروەردەیە ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە و بەڕێزیان چاوەڕێی وەڵامی سەرۆكی حوكمەتن.
ئهوهشیان خستۆتهڕوو، خوێندنی ئەمساڵ بە شكست و وەستانی پڕۆسەكە تێدەپەڕێت، لەسەر دەستی مامۆستایانی وانەبێژ.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: