بەشداریی بازرگانان، کۆمپانيا و جوتيارانی هەرێمی کوردستان لە پێشەنگايەکی نێودەوڵەتی کشتوکاڵی تاران

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پیشانگا تاران کشتوکاڵ ئای فام ئێران ئابووری


Sep 13, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – بە ئاسانکاریی ژوری بازرگانی و پيشەسازی سلێمانی، بازرگانان، کۆمپانيا و جوتياران بەشداری پێشەنگايەکی نێودەوڵەتی کشتوکاڵی "ئای فارم" لە تاران دەکەن.
بەمەبەستی ئاشان بون بە ئەزمون و تەکنەلۆجيای کشتوکاڵی، بازرگانان و کۆمپانيا و جوتياران و خاوەن خانوەپلاستيەکەکان بەشداری پێنجەمین پێشەنگای "ئای فارم" تایبەت بە کشتوکاڵ و باخداری و خانوی پلاستیکی و ئامێری کشتوکاڵ و فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە بەرواری ١٢ تاکو ١٥ ئەیلول لە شاری تاران دەکەن کە لەلايەن ژوری بازرگانی و پيشەسازی سلێمانی ئاسانکاری کراوە بۆ بەشداری کردنيان..
‎بوارەکانی پێشەنگا
‎هيکەلی خانوی پلاستيکی
 ئامێرسازی و تراکتۆر
درۆنی كشتوکاڵی
سيستەمی ئاودێری
سماد و دەرمان و تۆو
شەتڵی جۆراوجۆر
شايەنی باسە ساڵانە بە هاوکاری و پاڵپشتی ژوری بازرگانی و پيشەسازی سلێمانی جوتياران و بازرگانان و خاوەن کۆمپانيا کشتوکاڵی و بواری پەلەوەر و ئاژەڵداری و کارگەکانی خۆراك و خاوەن خانوە پلاستيەکان بەشداری چەندين پێشەنگای نێودەوڵەتی و چالاکی جۆربەجۆر دەکەن.