سەرکردەیەکی یەکگرتوو بۆ زایەڵە؛ بێ باکی و بێ پلانی حکومەت چەندین قەیرانی بۆ هاووڵاتیان دروستکردوە
/
گفتگو
/
زایلە
زایەڵە
حکومەتی هەرێم
قەیران
ئابووری
دارا سێکانیانی
زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ماوەی چەندین ساڵە دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە هەرێم وەستاوە، ئەمەش یەکێکە لە سەیر و سەمەرکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە کاتێکدا ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران و موچەخۆرران خانشین ئەبن وە ساڵانە چەندانیڤتر کۆچی یەکجاری یان بۆ هاندەران کۆچ ئەکەن.
وتیشی، بەڵام ئەوەی مایەی لەسەر وەستانە ئەم حکومەتی هەرێمە دامەزراندنی نیە بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و لاوانی ووڵات بۆیە بەناچاری زۆریان سەری خۆیان هەڵئەگرن و ووڵات بەجێ ئەهێڵێن، بەڵام ژمارەی فەرمانبەران و موچەخۆرران بەردەوامیش لە زیاد بووندایە. لە ووڵاتێکی دەوڵەمەندا ژمارەیەکی کەمی هاووڵاتی و چەند شارێکی دیاریکراو لەبری جوانترین خزمەت و ئاوەدانی.
ئەوسەرکردەیەی یەکگرتوو هێمای بەوەشکرد، بەڵام سەرجەم سێکتەرەکانی ووڵات توشی شکست و قەیران بووە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: