بەرێوەچوونی یەکەمین فیستیڤاڵى بەرهەمى خۆماڵی لە سنوری ئیدارەی راپەڕین + وێنە
/
اقتصادی
/
زایەڵە
کشتوکاڵ
بێگەرد تاڵەبانی
کوردستان
پێشانگا
بەرهەمی خۆماڵی
زایەڵە - بە ئامادەبوونى سەرپەرشتیارى ئیدارەى ڕاپەڕین و ژمارەیەکى زۆر لە لێپرسراوانى حکومى و حیزبى و جوتیاران، یەکەمین ڤیستیڤاڵى بەرهەمە خۆماڵییەکان لە پارکى دەروازەى شارى ڕانیە کرایەوە لە ژێر دروشمی گرینگدان بەبەرهەمی خۆماڵی و هاندانی جوتیاران کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ڕاپەرینی وەزارەتمان رێکخراوە.
بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم لە دەڤەری ڕاپەرینی سەربەرز ژمارەیەکی بەرچاو لە جوتیارانی دەست رەنگین و خاوەنی پڕۆژە جۆراو جۆرەکانی بەروبومە کشتوکاڵیەکان بەشداریان کردووە لە پێشکەشکردن و ناساندنی بەرهەمە خۆماڵیەکانی خۆیان .
وتیشی، ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە چوارچێوەی پلان و بەرنامە و هەولەکانمان بۆ پارێزگاری و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران ،زۆر بە گرنگیەوە دەڕوانیە کردنەوەى ئەم جۆرە فیتسڤاڵانە لە هەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، وە پاڵپشتی تەواوی خۆمان دووپاتدەکەینەوە لە پێناو برەودان بەبەرهەمە خۆماڵیەکان و بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردن و بەکارهێنانی لەلایەن هاوڵاتیان و دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
ڕونیشیکردەوە، لێرەوە دەمەوێ زۆر سوپاسی هەماهەنگی و هاوکاری بەڕێزانی ئیدارەی راپەرین و کارکردنی دلسۆزانەی ستافی فەرمانبەران و رێکخەرانی ڤیستڤالەکە بکەم لە ب. گشتی کشتوکاڵ ڕاپەرین وە دەستخۆشی دەکەم لە سەرجەم جوتیاران و خاوەنکارانی بەشدار بوو .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: