حەشدی شەعبی لە بیابانی نەینەوا گەمارۆی ژمارەیەك لە پاشماوەكانی داعش دەدات
(0) /
زایەڵە - دەستەی حەشدی شەعبی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ژمارەیەك لە ئەندامانی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش لە بیابانی حەزەر چواردەورییان گیراوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: هێزێك پێكهاتوون لە بارەگای ئۆپەراسیۆنی نەینەوا بۆ حەشدی شەعبی و یاریدەدەری هەواڵگری و بەتالیۆنی شەڕی یەكەم و بەڕێوبەرایەتی ئاسایش و لیوای 44 و لیوای 21 و فەوجی ئەركی تایبەت و پشتیوانی، لە قوڵایی بیابانی حەزەردا ئۆپراسیۆنێكی ئەنجامداو پاشماوەكانی داعشی گەمارۆ داوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: هێزەكە چونەتە سەر پاشماوەكانی داعش لە قوڵایی بیابانی نەینەوا و چەند تیرۆریستێكیان گەمارۆ داوە.
تێبينيێك بنێرە: