تاران: داونانه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێی په‌یوه‌ندییه‌كان لەگەڵ بەغدا سه‌قامگیریی عێراق ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

(0) / / جهان / ئێران زایەڵە عێراق سەعید خەتیب زادە


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ئەو هەواڵانە کە هێرش بۆ سەر کاروانەکان لە عێراق دەخاتە ئەستۆی وڵاتەکەی، ڕەت کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە له‌ كۆنفرانسێكی روژنامه‌وانیدا سەبارەت بە تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئێران ده‌رباره‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر كاروانه‌كان، وتی: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م داونانه‌وانه‌ له‌سه‌ر ڕێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق گوماناویه‌ و ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ عێراق دا ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه.
وتیشی: ئەم پیلانانە نیشانه‌ی سیناریۆگه‌لێكه‌ كه‌ بۆ ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌ باش نییه‌.
ڕاشیگەیاند کە وەک دیارە هەندێ لایەنی سێهەم دڵیان به‌ داونانه‌وانه‌ لە پێوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا خۆش كردووه‌.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە: ئێمه‌ ئه‌م تۆمه‌ته‌ بێ بنه‌مایانه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و داوامان له‌ حكومه‌تی عێراق كردووه‌ بێ ئاوڕدان لەم پڕوپاگەندانە، شێلگیرانه‌ به‌دوای راستی بابه‌ته‌كه‌دا بچن.