دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ دابەشدەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆی سلێمانی دەرماڵەی خوێندکاران


Sep 14, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بە وتەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەم نزیكانە دەرماڵەی مانگی شەش دابەش دەكرێت و دووپاتیشی كردەوە كە دەرماڵەی مانگی پێنج بەسەر خوێندكاراندا دابەش كراوە.
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کاتی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی پێنجی خوێندکارانی ڕاگەیاند و ئاشکراشیکرد، لە ماوەیەکی نزیکدا مانگی شەشیش دابەشدەکەن.
پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا دەرماڵەی خوێندکاران دابەشدەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکیشدا دەرماڵەی مانگی شەش دابەشدەکەن.
جەختیشی کردەوە کە داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم