ئایەتوڵا خامنەیی: پەسەندکراوی پەرلەمان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان بەتەواوێتی جێبەجێ بکرێت

(0) / / جهان / كۆمەڵایەتی زایەڵە مەجلیسی خێبرەگان ئایەتوڵا خامنەیی گەمارۆکان


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە کردن بە بۆچوونە جیاوازەکانی پەرلەمان و حکومەت لەمەڕ پیادە کردنی یاسای هەنگاوی ستراتیژیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، وتی: پەرلەمان و حکومەت جیاوازی بۆچوونەکانی ئەمڕۆیان چارەسەر بکەن تاکوو نیشانەی دوو دەنگی نەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەندامانی مەجلیسی خێبرەگانی ڕێبەریی، پاش کۆتایی دانیشتنە یەک ڕۆژییەکەی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە ۴_ی ڕەشەمە) چاویان بە ڕێبەری شۆڕش، ئایەتوڵا خامنەیی کەوت.
ئایەتوڵا خامنەیی سەبارەت بە جیاوازی بۆچوونەکان پەرلەمان و حکومەت لەمەڕ پیادە کردنی یاسای هەنگاوی ستراتیژیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان وتی: پەرلەمان و حکومەت جیاوازی بۆچوونەکانیانی ئەمڕۆیان چارەسەر بکەن تاکوو نیشانەی دوو دەنگی نەبێت.
هەروەها جەختیشی کردەوە: دەبێت بەوردی ئەم یاسایە کە یاسایەکی باشە، جێبەجێ بکرێت.