بەردی بناغەی پڕۆژەی پردورێگای توەقوت لە پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت

(0) / زایەڵە پڕۆژە ئابووری پردورێگای توەقوت هەڵەبجە


Sep 14, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی   ئاوەدان کردنەوە  ڕایگەیاند ،  لەئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی رێگای ناوتاق لە دەربەندیخان بە بەڵێندەر رادەسپێردرێت ، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای دۆڵی بالیسان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .
راگەیەنراوێک لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنەوە هاتووە ،  بەخۆشحاڵییەوە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای هەڵەبجە رادەگەیەنین، کە لەماوەیەکی نزیکی داهاتودا بەردی بناغەی پڕۆژەی پردو رێگای توەقوت لە پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات وەک پێشتر بەڵێنماندابو، لەئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی رێگای ناوتاق لە دەربەندیخان بە بەڵێندەر رادەسپێردرێت، بۆ ئەوەی تاوەکو دروستکردن و تەواوبونی تونێلی دوەمی دەربەندیخان وەک رێگایەکی جێگرەوە هاوڵاتیان سودی لێ ببینن.
وەک بەشێکیش لە جێبەجێکردنی داخوازی و داواکاری هاوڵاتیانی سنورەکەو وەک پێشتر بەڵێنماندابو، لەماوەیەکی نزیکی داهاتودا پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای دۆڵی بالیسان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دوپاتی دەکاتەوە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان، لەو چوارچێوەیەشدا مژدە بە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەدات، جگە لەو پڕۆژانە لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەی گرنگ و پێویست لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بانگەوازی بۆ دەکرێت و بەپێی یاساو رێنماییەکان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم