جارێکی تر بایرن میونشن لە بارسێلۆنای بردەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش میونشن تۆپی پێ


Sep 14, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە گەڕی دووەمی یاریەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا شەوی سێشەممە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری بارسێلۆنای ئیسپانی کرد، لە یاریەکی بەهێز و پڕ ڕکابەریدا یانە باڤاریەکە توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە بارسێلۆنا بێنێت.
گۆڵەکانی بایرن میونشن هەریەکە لە لۆکاس هێرناندێز لە خولەکی ‘٥٠’ و لیرۆی سانێ لە خولەکی ‘٥٤’ تۆماریان کرد، بەو ئەنجامەش یانەی بایرن میونشن بە ٦ خاڵ یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە و بارسێلۆناش خاوەنی ٣ خاڵە.
ئەنجامی یاریەکانی تر بەم شێوەیە بوو:
ڤیکتۆریا پلزن ٠-٢ ئینتەر
سپۆرتینگ لیشبۆنە ٢-٠ تۆتنهام
مارسیلیا ٠-١ فرانکفۆرت
لیڤەرپوڵ ٢-١ ئەیاکس ئەمستەردام
بایەر لیڤەرکوزن ٢-٠ ئەتلەتیکۆ مەدرید
پۆرتۆ ٠-٤ کلەب بروج
بڕیار وایە ئەمشەویش ژمارەیەك یاری تر بەڕێوەبچن.