هۆڵی بلیاردی ئاغا لە ڕاپەڕین داخرا

(0) / / اجتماعی / زایڵە کۆمەڵایەتی بلیارد ئاغا ڕاپەڕین


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەهۆی بوونی ژمارەیەک مێردمنداڵی تەمەن خوار هەژدە ساڵ، هۆڵی بلیاردی ئاغا لە گەڕەکی راپەڕین داخرا.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەزایەڵەی   رایگەیاند،  هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ گەڕەکی راپەڕین ئەنجامداوە بەمەبەستی پشکنینی مارکێت و چێشتخانەو گۆشتفرۆش و هۆڵە وەرزشییەکانی ئەو گەڕەکە، لەو چوارچێوەیەدا هۆڵی بلیاردی ئاغا داخرا بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک مێردمنداڵی تێدا بووە کە تەمەنیان کەمترە کە ١٨ ساڵ و بەپێی رێنماییەکان رێگەپێدراو نییە.
وتیشی، هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم