بەشە خۆراکی دەوڵەمەندەکان دەبڕدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەشەخۆررک عێراق بازرگانی


Sep 18, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی بارزگانی عێراق رایگەیاند، بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراک تا 31/12/2022 سەبەتەی خۆراکی ھاووڵاتیانی عێراق دابین کراوە، بۆ ماوەی سێ مانگی ساڵی داھاتوش ئەمبارکردنی فریاگوزاری دابین کراوە.

ئاماژەیان بە ئەوەشکردوە، میکانیزمێکیش ئامادە کراوە بۆ راگرتنی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی حکومەت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، راگرتنەکەش بە پێی داھاتی مانگانەی ھاووڵاتی دیاری دەکرێت، بە ئامادەکردنی کارتی ئەلیکترۆنی کە سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی و زیادکردنی کەرەستەی تر بۆ سەبەتەی خۆراک.

ئامادەکردنی - کامەران  کەریم