هۆشداری دەدرێت لەبەرز بونەوەی نرخی مریشک

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری نرخ مریشک


Sep 21, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری دەدات، بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەم، ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ پێنج هەزار دینار هەیە.  
نازم عەبدوڵڵاسەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو زیانێکی زۆرمان کرد، لەئێستادا زۆربەی کێڵگە پەلەوەرییەکان جوچکی تێنەکراوەتەوە، ئەوەش وایکردووە بەرهەم لە بازاڕدا کەمببێت و نرخی مریشک بۆ دوو هەزار دینار بەرزببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئەگەری هەیە نرخی کیلۆیەک مریشک بگاتە پێنج هەزار دینار.
بەوتەی نازم عەبدوڵا تێچووی کیلۆیەک مریشک لەسەر خاوەن کێڵگەکان سێ هەزار دینارە، بەڵام دەیدەنەوە بە دوو هەزار دینار و هەندێک جار کەمتریش، ئەوەش وایکردووە ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن کێڵگەکان نەتوانن بەرهەمی نوێیان هەبێت.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم