لەگەرمیان کەسێک بە گولە دەکوژرێت
(0) /
زایەڵە - وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو ڕوداوێكی تەقەكردن ڕویداوەو بەهۆیەوە هاوڵاتیەك كوژراوە.
علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندی باناسیاو سەربە ناحییەی كوڵەجۆ تەرمی هاوڵاتیەك بەناوی (ه - ع - ح) لەدایكبووی 1985 هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار كەبەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستدابوو.
وتیشی، بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لەگوندی باناسیاو حەزی بەخێوكردنی ماسی هەیە لەگەڵ هاوڵاتیەك بەشەڕ هاتووە كە ئەویش كاری بەخێو كردنی ماسی دەكات لەهەمان گوند تۆمەتبار بەچەك تەقەی لەناوبراو كردوەو لەئەنجادا بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستداوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: